ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به به‌هێزی ٦ پله‌ی ڕیشته‌ر ویلایه‌تی هه‌رات و بادغه‌یسی هه‌ژاند و به‌هۆیه‌وه سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به هه‌زارا كه‌سی دیكه‌ش بریندار و ئاواره بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بومه‌له‌رزه‌كه تا ڕاده‌یه‌ك به‌هێز بووه كه له شاره‌كانی خۆراسانی ئێرانیش هه‌ستی پێكراوه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌تی تالیبان، زیاتر له هه‌زار كه‌س بوونه‌ته قوربانی و هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش بریندار و به ده‌یان كه‌سیش بێسه‌روشوێنن و گه‌ڕان به‌دوایاندا به‌رده‌وامه. به‌پێی زانیارییه‌كان، زیاتر له ١٢ گوند به ته‌واوی وێران بوون و خزمه‌تگوزارییه‌كان زۆر لاوازه و خه‌ڵك له دۆخێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.
