ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، په‌هبادێكی سه‌ر به هێزه‌كانی ئۆپۆزۆسیۆنی سووری سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشی كرده سه‌ر مه‌راسمی ده‌رچوونی ئه‌فسه‌رانی ئه‌رته‌ش له شاری حومس و به‌هۆیه‌وه ١٠٠ كه‌س كوژران و ١٢٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ڕۆژی ڕابردوو لە کاتی بەڕێوەچوونی مەراسمی دەرچووانی ئەفسەرانی کۆلێژی سەربازی لە پارێزگای حومسی سوریا، “تەقینەوەیەک له ڕێگه‌ی هێرشی درونیهوه ڕوویدا و لە ئەنجامدا زیاتر لە 100 کەس له‌وانه ٩٠ ئه‌فسه‌ر و ١٠ كه‌سی مه‌ده‌نی کوژران و زیاتر لە 125 سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری دیكه‌ش برینداربوون. لەو مەراسمەدا وەزیری بەرگری ڕژێمی سوریا و کوڕی بەشار ئەسەد کە پارێزگاری حومسە و چەند بەرپرسێکی پلەباڵا ئامادەبوون، بەڵام تەقینەوەکە چه‌ند خولهك پاش دەرچوونی وەزیری بەرگری و پارێزگارەکە ڕوویدا. جێگای ئاماژه‌یه كه پاش ئه‌و ڕووداوه هێزی ئاسمانی سووریه و تۆپخانه‌كانی ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته بنكه‌ی هێزكانی ئۆپۆزۆسیۆنیان به چڕی بۆردوومان كرد به‌ڵام ڕێژه‌ی زیانه‌كانی نه‌زانراوه.
