ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سه‌دان ژنی فه‌له‌ستینی و ئیسڕائیلی له ڕێپێوانێك دا به دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ له ئۆرشه‌لیم و كه‌رانه‌ی غه‌ربی چۆمی ئۆردۆن بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره كه دایكانی فه‌له‌ستینی و ئیسڕائیلی له چالاكییه‌كی هاوبه‌ش و پاش ٧٠ ساڵ شه‌ڕ و پێكدادان داوای ئاشتی و ئارامی ده‌كه‌ن. “هودا ئهبووعهرقووب” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی “یه‌كگرتوویی بۆ ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست” له‌و ڕێپێوانه دا ڕایگه‌یاند: په‌یامی ئێمه ئه‌وه‌یه كه نامانه‌وێت منداڵه‌كانمان ببه‌ن بۆ شه‌ڕ و بیانكوژن، بژی ئاشتی و ژیانی ئارام. هه‌روه‌ها “فه‌ریبا ڕه‌زه‌وی” چالاكی ئاشتیخوازی ئێرانی دانیشتووی ئیسڕائیل، دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” به زمانه‌كانی فارسی،عه‌ره‌بی و عێبری به‌رز كرده‌وه و به‌شداربووان به ده‌نگێگی به‌هێز دووپاتیان كرده‌وه.
