ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری مه‌نچستر له به‌ریتانیا، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌ره‌سه‌ندنی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران له‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئاماره‌كان، ڕێژه‌ی هێرشی فاشیستی بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران له به‌ریتانیا تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و به‌رپرسانی قه‌زایی ئه‌و وڵاته سه‌باه‌رت به چوونه‌سه‌روه‌ی ئاماری هێرش بۆ سه‌ر كه‌مینه دینی و نه‌ته‌وه‌یه‌كان هۆشداریان داوه‌ته به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت. به‌وته‌ی چالاكانی سیاسی، ئاماری هێرشه فاشیستیه‌كان به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو له سه‌دا ١٩ زیادی كردووه و ئه‌و ڕه‌وه‌نده به‌دوای برگزیت په‌ره‌ی سه‌ندووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا چه‌ند یاسای دژه په‌نابه‌رانی په‌سه‌ند كرد و ڕێوشوێنه‌كانی هاتنی په‌نابه‌رانی بۆ ئه‌و وڵاته تووند كرده‌وه.