به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ماوه‌ی سێ ڕۆژه به‌رزاییه‌كانی چیای پێستوون و پڕاو له ئاگردا ده‌سووتێت و به‌هۆی سه‌ختی و هه‌ورازی شوێنه‌كه كه‌س نه‌یتوانیوه بیكوژێنێته‌وه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ئه‌و ناوچه‌یه پڕه له ئاژه‌ڵی كێوی و بوونه‌وه‌ری ناوازه به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌داوه و ماوه‌ی سێ ڕۆژه مێرگ و دارستانه‌كان له ئاگری دۆژمنانی ژینگه‌دا ده‌سووتێت. به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌ختی شوێنه‌كه ڕێگه‌ی نه‌داوه ژینگه‌پارێزان خۆیان بگه‌یننه ناوچه‌كه و ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی كردووه.