ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “سه‌ید ئه‌سعه‌د یووسفی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سه‌ید ئه‌سعه‌د یووسفی” خاوه‌نی دووكانێكی زێڕفرۆشی له شاری بۆكانه و به بیانووی پشتیوانی كردنی له مانگرتنی گشتی ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان، ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی “ژینا ئه‌مینی”، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.