ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆز له وڵاتی بۆڵغارستان دژبه داخرانی مه‌عده‌ن و بێكاربوونیان، جاده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و ناوچه مهعدهنییهیان داخست.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی بۆڵغارستان گه‌ڵاڵه‌یه‌كی له ژێر ناوی “گواستنه‌وه‌ی سه‌وز” له ناوچه‌یه‌كی مه‌عده‌نی په‌سه‌ند كردووه كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئورووپاوه پێشنیار كراوه و بڕیاره پاش جێبه‌جێكردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه، ده‌وڵه‌تی بۆڵغارستان ٢٧ ملیارد دۆلار یارمه‌تی وه‌ربگرێت. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: كێشه‌یان له‌گه‌ڵ پاراستنی ژینگه نییه به‌ڵام ده‌وڵه‌ت پێش ئه‌وه‌ی كار و چالاكی له مه‌عده‌نه‌كان دا ڕابگرێت، ئه‌بێت چاره‌سه‌رێك بۆ بێكاری هه‌زاران كرێكار بدۆزێته‌وه و زیمانهتی ئه‌وه بكات كه مافی كرێكاران وه‌كوو بیمه و خانه‌نشینی ته‌زمین ده‌كرێت.