کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س به‌هۆی سووتانی تالارێكی زه‌ماون له‌ عێراق

كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س به‌هۆی سووتانی تالارێكی زه‌ماون 1

شه‌وی سێشه‌ممه‌ ٤ی ڕه‌زبه‌ر، ئاگر له‌ تالارێكی زه‌ماوه‌ند له‌ شاری حه‌مدانیه‌ كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ١١٠ كه‌س بوونه‌ قوربانی و ٢٥٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی عێراق، له‌ كاتی ئاهه‌نگگێڕانی هاوسه‌رگیری له‌ تالارێكی زه‌ماوه‌ند له‌ شاری حه‌مدانیه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا، كه‌لووپه‌لی یاری ئاگر ته‌قیه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجام دا سه‌قفی تالاره‌كه‌ به‌سه‌ر میوانان دا ڕووخا و به‌هۆیه‌وه‌ ١١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٥٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.