لە ١٢ ڕۆژی ڕابردوو و لە سه‌روبه‌ندی ساڵیادی شۆڕشی ژینا، لانیکەم ١٧ هاووڵاتیی خەڵکی سەقز لەلایەن ناوەندە ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه دەستبەسەر و تەنیا پێنج كه‌سیان ئازاد كراون.
لە ماوەی ڕۆژانی ١٤ تاکوو ٢٥ خەرمانانی ١٤٠٢، سێ هاووڵاتیی ژن بە ناوەکانی “هیرۆ قەدیمی”، “سەمیرە ئەحمەدی” و “سەعادەت بۆداغی” و ١٤ هاووڵاتی پیاو به ناوه‌كانی “سەفا عائلی”، “شێرکۆ حیجازی”، “تاهیر سوڵتانی”، “ئومێد موقەدەس”، “هیوا تاتایی”، “ئازاد ئەمینی”، “عەزیز مەرزی”،” ئەمین مینایی”، “ئەمجەد ئەمینی”، “فەرزاد ڕەحمەتی”، “مەحموود غەفووری نژاد”، “مێهران ساعدی”، “سیروان حەسەنی” و “لوقمان بیداری”، لە شاری سەقز دەستبەسەر کراون. له‌و ڕێژه‌یه “سه‌عاده‌ت بۆداغی”، عه‌زیز مه‌رزی”، “ئه‌مجه‌د ئه‌مینی”، “سیروان حه‌سه‌نی” و “فه‌رزاد ڕه‌حمه‌تی” ئازاد كراون به‌ڵام چاره‌نووسی ئه‌و ٩ كه‌سه‌ی دیكه ناڕوون و نادیاره.