به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی دووشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕی مه‌ریوان چوارڕێیانی مووسكیان به ئاگردانی لاستیك داخست و دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر دروشمیان وته‌وه.
وێڕای هه‌بوونی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له كۆڵان و شه‌قامی شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان و گه‌مارۆدانی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”، لاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب بڵێسه‌كانی شۆڕ‌شیان زیندوو هێشتۆته‌وه و به شێوازی جۆراوجۆر دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر ڕاده‌گه‌ینن. شه‌وی دووشه‌ممه كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕی مه‌ریوان به ئاگركردنه‌وه، چوارڕێیانی مووسكیان داخست و دروشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی ” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه.