ڕۆژی شه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر، ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خشی بۆكان له هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه‌پارێزی دا ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی ئه‌و شاره‌یان له زبڵ و خاشاك پاك كرده‌وه.
ژینگه‌پارێزانی بۆكان داوایان له خه‌ڵك كرد كاتێك ده‌چن بۆ سه‌یران ڕێز له گرینگی سرووشت و ژینگه بگرن و زبڵ و پاشماوه‌كانیان كۆبكه‌نه‌وه تاكوو ژینگه‌ییه‌كی خاوێن بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو به‌جێ بێڵن. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، هه‌ڵمه‌ت و چالاكی له‌و شێوه‌یه بۆ منداڵان زۆر گرینگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ كاری به كۆمه‌ڵ و گرینگی سرووشت ئاشنا ده‌بن.