ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی “فارۆق ڕەشیدی”، لەلایەن چه‌ند كه‌سێكی سەلەفی کوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فارۆق ڕەشیدی” كرێكاری تەمەن ٣٥ ساڵ، لەلایەن چەند ئەندامی گرووپێکی سەلەفی لە گەڕەکی حەماڵاوای سەرووی شاری سەقز بە بیانووی “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كان” كوژرا. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی پێشوو ٢٩ی پووشپەڕ، “کەریم قەوامی” خەڵکی سنە لەلایەن گرووپێكی سەلەفی کوژرا و براکەشی به ناو “خالید قەوامی” بەهۆی قورسی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە لە ژێر چاوەدێری چڕدایە. ئه‌مه دووهه‌مین هاووڵاتیه كه له ماوه‌ی كه‌متر له حه‌فته‌یه‌كدا له‌لایه‌ن سه‌له‌فیه‌كانه‌وه ده‌كوژرێت و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان هیچ ڕێگری له چالاكی ئه‌و گرووپانه ناگرن، به پێچه‌وانه‌وه پشتیوانیشیان لێ ده‌كه‌ن.
