ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له شاره‌كانی سنه، كرماشان، یه‌زد، شیراز، كه‌ره‌ج، ئه‌رده‌بیل و قه‌زوێن دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قدست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.
