به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی مانگی گه‌لاوێژ، ژماره‌یك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی دوو گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری له گۆڕستانی تایله‌ی سنه، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به كۆبوونه‌وه له سه‌ر مه‌زاری هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردوو “ناسر سه‌لیمی” و “یه‌دێ فوولادی” ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن. جێگای ئاماژه‌یه كه هاوڕێیان “ناسر” و “یه‌دێ” له ساڵی ٥٩ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی له فڕۆكه‌خانه‌ی سنه تیرباران كران.
