ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “خڕه ئاغڵان”ی سه‌رده‌شت به ناوی “حسێن خاڵه” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیاوه له نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ گیانی له ده‌ست دا و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان به‌خشی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حسێن خاڵه” حه‌وته‌یه‌ك له‌وه‌پێش به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی له سنووری قه‌ندیلی سه‌رده‌شت چووه كۆما و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كرا. پاش چه‌ند ڕۆژ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ كرا و پاش حه‌وته‌یه‌ك گیانی له ده‌ست دا. به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كۆڵبه‌ره ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی ڕۆڵه‌كه‌یان به نه‌خۆشانی دیكه به‌خشیوه.
