له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو، وه‌زاره‌تی كیشوه‌ری كۆماری ئیسلامی بڕیارێكی فاشیستی ده‌ركرد و به‌پێی ئه‌و بڕیاره هه‌بوونی هه‌ر په‌نابه‌رێكی ئه‌فغانستانی له پارێزگای كرماشان قه‌ده‌غه كراوه.
ده‌زگای هه‌واڵنێری فارسی سه‌ر به سپای پاسداران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ هه‌واڵی قه‌ده‌غه‌ی هه‌بوون و مانه‌وه‌ی هه‌ر په‌نابه‌رێكی ئه‌فغانستانی له پارێزگای كرماشان بڵاو كرده‌وه. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئوستانی كرماشان ماوه‌یه‌كیان له نێوان ٢٨ی پووشپه‌ڕ تاكوو ١٩ گه‌لاوێژ بۆ شناسایی و ده‌ركردنی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی له‌و پارێزگایه دیاری كردووه و بڕیاره هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان ئه‌و فه‌رمانه جێبه‌جێ بكه‌ن.
