به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی پووشپه‌ڕ، ئۆتومبێلی كۆڵبه‌ران له ناوچه‌ی سه‌رشیوه‌ی سه‌قز وه‌گه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك گیانی له‌ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
كۆڵبه‌ری پیشه‌یه‌كی پڕ مه‌ترسیه و لاوانی كوردستان به‌هۆی نه‌بوونی هه‌لی كار، بێكاری، هه‌ژاری و ده‌ست كورتی ڕووی لێ ده‌كه‌ن. له‌م ساڵانی دوایی دا ڕێژه‌ی كۆڵبه‌ری منداڵان و ژنان تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت به‌ساڵاچووانیش بۆ دابین كردنی پارۆیه‌ك نان ناچارن په‌نا بۆ سنووره‌كان به‌رن و گیانیان بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه. ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ٤٤ ساڵ ته‌مه‌نی دا هیچ بایه‌خێكی به خه‌ڵكی كوردستان نه‌داوه و ئێستاش به چاندنی مین، ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ڕاودوونانی كۆڵبه‌ران، هه‌وڵی ڕێگری كردن له‌و دیاره‌ده‌یه ئه‌دات.
