ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، به‌پێی بانگه‌وازێك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كرابۆوه، كه‌شاوه‌رزان و دانیشتووانی باشووری ئوستانی كرمان دژبه پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوی هه‌لیل ڕوود كۆبوونه‌وه به‌ڵام، هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان.
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو دانیشتووانی شاری جیرۆفت به بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌وازێك ڕایانگه‌یاندبوو كه دژبه پڕۆژی گواستنه‌وه‌ی ئاوی هه‌لیل ڕوود كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن. له وڵام دا به‌رپرسانی ئوستانی كرمان به‌ڵێنی به‌دواداچوون بۆ كێشه و گرفتی كه‌شاوه‌رزانیان دابوو به‌ڵام، به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرد. ڕۆژی چوارشه‌ممه كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی كۆبوونه‌وه و هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك دا.