نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، كرێكارێكی بیناسازی له شاری مه‌ریوان به ناوی “عه‌تا ڕبۆشه” به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوینی كار گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌تا ڕبۆشه”ی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ، خێزاندار و باوكی چوار منداڵ خه‌ڵكی گوندی چناره‌ی سه‌ر به شاری مه‌ریوانه و به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی ساختمانێكی نیوه‌كاره له گه‌ڕه‌كی مه‌ردووخ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه.
