ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، كه‌م ئه‌ندامانی كرماشان هاوكات له گه‌ڵ كه‌م ئه‌ندامانی چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه خراپی دۆخی ژیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌م ئه‌ندامان له شاره‌كانی كرماشان، ئهردهربیل، تاران و كرمان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی بێهزیستی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست دۆخی خراپی ژیان نیشان دا. كه‌م ئه‌ندامانی كرماشان به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان توومارێكیان واژۆ كرد و له شاری تاران كه‌م ئه‌ندامان له‌به‌رده‌م مه‌جلیسی ڕژیم كۆبوونه‌وه و خوازیاری دابین كردنی بودجه‌ی پێویست بۆ كه‌م ئه‌ندامانی ئێران و سه‌ره‌نج دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ده‌وڵه‌تی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی له لایه‌حه‌ی بودجه‌ی ١٤٠٢ دا پشكی بودجه‌ی كه‌م ئه‌ندامانی قه‌تع كرد و ئه‌و كرده‌وه ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كۆمه‌ڵگا و به تایبه‌ت كه‌م ئه‌ندامانی لێ كه‌وته‌وه.