ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، “ئه‌سرین ئه‌فسه‌ر” هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “نێ”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان پاش یه‌ك مانگ به‌ندكران، به دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندانی ئه‌و شاره ئازاد كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌سرین ئه‌فسه‌ر” له ڕێكه‌وتی ٢٤ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. پێشتریش “پشتیوان ئه‌فسه‌ر” برای ئه‌و هاووڵاتیه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه ڕفێندرابوو و هێشتا چاره‌نووسی ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه پشتیوان و ئه‌سرین” له ماوه‌ی به‌ندكرانیان دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كرابوون و هێشتا هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.