ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی كارخانه‌ی فوولادی گیلان له ناڕه‌زایه‌تی به گیان له‌ده‌ستدانی یه‌كێك له هاوكاره‌كانیان به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می خاوه‌نكار، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له‌به‌رده‌م ئوستانداری گیلان كۆبوونه‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ، دوو كرێكاری شاغڵ له به‌شی عومرانی كارخانه‌ی فوولادی گیلان له كاتی كاركردن دا به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی چیمه‌نتۆ به‌سه‌ریان دا، كه‌وتنه نێو مه‌خزه‌نێكی شه‌ش میتری ڕوون و به‌هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو كه باری ته‌ندرووستی ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه. پاش ئه‌و ڕووداوه كرێكارانی ناڕازی مانیان گرت و له‌به‌رده‌م ئوستانداری گیلان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، كرێكاران هۆشداریان داوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه كه ئه‌گه‌ر كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.