کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی ١٦ هاووڵاتی به‌ندكراو له‌ هۆرمۆزگان

ناڕوونی چاره‌نووسی ١٦ هاووڵاتی به‌ندكراو له‌ هۆرمۆزگان 1

له‌ مانگه‌كانی جۆزه‌ردان و پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، ١٦ هاووڵاتی خه‌ڵكی شارستانی ده‌شتی له‌ ئوستانی هۆرمۆزگان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران كه‌ ته‌نیا چوار كه‌سیان به‌ دانانی بارمته ئازاد كراون و چاره‌نووسی ١٢ كه‌سی دیكه‌یان نادیاره‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چوار كه‌س به‌ ناوه‌كانی “حه‌سه‌ن مه‌حموودی”، “عه‌لی مه‌حموودی”، “محه‌ممه‌دئه‌مین ئه‌حمه‌دی” و “دانیال عه‌لیپور” ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی پووشپه‌ڕ به‌ دانانی بارمته ئازاد كراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ چاره‌نووس و ناسناوی ئه‌و ١٢ كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.