به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “حامید حسێن پور” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و خه‌ڵكی شارستانی شووت و “فاتمه یووسف ئابادی” له زیندانه‌كانی ماكۆ و ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج له سێداره دران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حامید حسێن پور” پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی ژن به‌ناوی “فاتمه یووسف ئابادی” ڕۆژی سێشه‌ممه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژنه به‌ندكراوێكی دیكه بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ڕه‌جایی شار ڕاگوێزرابوون و حوكمی ئێعدامی “فاتمه” به‌یانی چوارشه‌ممه به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” جێبه‌جێ كراوه.