به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، كه‌شاوه‌رزانی كرماشان له ئاست پێ نه‌دانی پاره‌ی گه‌نم ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی په‌رداختی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دانه‌وێڵه‌ی كرماشان، به‌دوداچوونی هاووڵاتیان ئیدعاكانی ڕژیمی ڕه‌د كردۆته‌وه. به‌وته‌ی كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی، به‌رهه‌می یه‌ك ساڵ زه‌حمه‌ت و سه‌رمایه‌ی ژیانیان له ڕۆژی ١٤ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه وه‌رگیراوه به‌ڵام، هێشتا پاره‌كه‌یان پێ نه‌داون و ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێ ئه‌ده‌ن.