به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌ر شوێنێكی ئوستانی سیستان و به‌لووچستان تماشا ده‌كه‌ی، ڕیزی گاز، به‌نزین، ئاو و نانه و خه‌ڵكی هه‌ژاری به‌لووچ له ده‌ست ئه‌و باروودۆخه وه‌زاڵه هاتوون.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی به‌نزین، نان و گاز به پێی كارتی میللی بڵاو ئه‌كاته‌وه و پشكی هه‌ر كه‌س و بنه‌ماڵه‌یه‌ك دیاری كراوه و ناتوانن ئیزافه وه‌ربگرن. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی هه‌ژار ناچارن چه‌ند كاتژمێر له گه‌رمای ٥٠ پله‌ی دا ڕاوه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌پسوولێكی گاز، چه‌ند پارۆیه‌ك نان یان چه‌ند لیتر به‌نزینیان ده‌ست بكه‌وێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه گه‌وره شارێك وه‌كوو زاهیدان ماوه‌ی چه‌ند حه‌وته‌یه ئاوی نییه و به‌رپرسانی ڕژیم ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێ ئه‌ده‌ن.