ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی پووشپه‌ڕ. بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی ئیلام به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری “په‌یمان یاسمی” په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی ئیلام هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری “په‌یمان یاسمی” وێڕای ڕێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه. شایانی باسه كه “په‌یمان یاسمی” ئه‌ندازیاری ڕۆباتیك و خوێندكاری زانكۆ بوو كه له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به شێوه‌ی گوماناوی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه كوژرا.