به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی پترۆشیمی دێهلۆڕان ماوه‌یه‌كه ده‌ستیان داوه‌ته كه‌م كردنه‌وه‌ی هێزی كار و ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه به‌هۆی چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه و گرفته‌كان، ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه داخرێت و ٢٠٠ كرێكار بێكار بن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی پترۆشیمی دێهلۆڕان چه‌ند ساعه‌ت پاش به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕۆژی جیهانی كرێكار له ١١ گوڵانی ئه‌مساڵ، تسهویه حسابیان له‌گه‌ڵ ٣٠ له سه‌دی كرێكارانی ئه‌و ناونده كردووه و به كرێكارانی سه‌ر به شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كانی ده‌سته‌ی سێ و چواریان ڕاگه‌یاندووه كه چی تر نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. پترۆشیمی دێهلۆڕان پێشتر ٢ هه‌زار كرێكاری بوو و گه‌شه‌ی ده‌كرد به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ران ڕاپۆرتی شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی شیركه‌تیان ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌ت نه‌كرد. پاش دوو مانگ ڕاگرتنی كار و چالاكییه‌كانی پترۆشیمی، خاوه‌نكار ده‌ستی داوه‌ته كه‌م كردنه‌وه‌ی هێزی كاری په‌یمانی له ده‌سته‌كانی سێ و چوار و بڕیاره چاره‌نووسی كرێكارانی ده‌سته‌كانی یه‌ك و دووش ڕوون بكرێته‌وه.