“فه‌رهاد نه‌وایی” مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی گوندی “ترشكان”ی سه‌ر به شاری مهاباد، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “په‌یمان نه‌وایی” ڕۆژی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به موحاره‌به تۆمه‌تبار كرا، به‌ڵام دادگای ئینقلابی مێرمنداڵان له شاری مهاباد ئه‌و حوكمه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و سزای ٢ ساڵ به‌ندكران له كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی به‌سه‌ر ئه‌و مێرمنداڵه دا سه‌پاند. جێگای ئاماژه‌یه كه “فه‌رهاد نه‌وایی” له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له دهستڕاگهیشیتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش و بنه‌ماڵه‌كه‌ی توانای دابینكردنی وه‌سیقه‌ی پێنج ملیاردیان بۆ ئازاد كردنی نه‌بوو.