ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران شه‌ش هاووڵاتیان به ناوه‌كانی “خزر عه‌بدۆڵڵاهی”، “ئارام شه‌عبانی”، “سوله‌یمان قادر گه‌ڵوان”، “عوسمان حه‌مزه زاده”، “عه‌بدۆلكه‌ریم كاكول” و “فه‌خره‌دین پودات” له شاری شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران به‌یانی یه‌كشه‌ممه “سوله‌یمان قادر گه‌ڵوان” برای هه‌میشه زیندووه “سه‌لام قادر گه‌ڵوان”یان به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. كاتژمێر ٣ی به‌یانی هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر گوندی “حه‌سه‌ن نوران”ی سه‌ر به شاری شنۆ و “عه‌بدولكه‌ریم كاكول”یان ڕفاندووه و هاوكات چوار هاووڵاتی دیكه‌یان به ناوه‌كانی “ئارام شه‌عبانی” و “خزر عه‌بدۆڵڵاهی” خه‌ڵكی شنۆ و “عوسمان حه‌مزه زاده” خه‌ڵكی گوندی “كورۆش ئاباد” و “فه‌خره‌دین پودات” خه‌ڵكی گوندی “بتریان”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه.
