کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری “سارینا ساعدی” له‌ سنه‌

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری سارینا ساعدی له‌

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی سنه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “سارینا ساعدی”، ڕێزیان له‌ یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان به‌ گوڵباران كردنی گڵكۆی “سارینا” وێڕای ڕێزگرتن له‌ فیداكارییه‌كانی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه‌ و سه‌پاندنی سزای زیندان و شه‌لاق به‌سه‌ر باوكی داخداریان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد. دایكی سارینا له‌و كۆبوونه‌وه‌ دا ڕۆڵه‌كه‌ی لاوند و وتی: “كچه‌ جوانه‌كه‌م سه‌رمان به‌رزه‌ به‌ تۆ و شانازێت پێوه‌ ده‌كه‌ین”.