ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژینگه‌پارێز له ده‌ورووبه‌ری گۆماوی ورمێ كۆبوونه‌وه به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه تیشێرتیان به وێنه‌ی گۆماوی ورمێ له‌به‌ر كردووه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست وشك بوونی ده‌ریاچه و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم نیشان داوه. چالاكانی ژینگه‌پارێز هه‌روه‌ها بهنێرێكیان به‌ده‌سته‌وه گرتبوو كه له‌سه‌ری نووسرابوو: “سپاسی نوێنه‌رانی پارێزگاكانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و غه‌ربی و كوردستان ده‌كه‌ین كه به ساز كردنی ده‌یان به‌ندئاو بوونه هۆی وشك بوونی ئه‌و ده‌ریاچه‌یه”.
