به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌ندكراوێكی سیاسی له زیندانی ورمێ به‌ناوی “مو‌سا ئیسماعیلی” پاش ٦٢ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه گیانی له ده‌ست داوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “مووسا ئیسماعیلی” ڕۆژی ١٧ی گوڵانی ئه‌مساڵ به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی ٦٢ ڕۆژ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. ڕۆژی شه‌ممه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو دا گرت و ڕایانگه‌یاند كه بۆ وه‌رگرتنی ته‌رمی ڕۆڵه‌كه‌یان سه‌ردانی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بكه‌ن. پاش سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “مووسا ئیسماعیلی” بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات، سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم نه ته‌نیا ته‌رمی ڕۆڵه‌كه‌یان ڕاده‌ستیان نه‌كردووه به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون كه نابێت مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی بگرن.
