ڕۆژی شەممە، ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٢، “نازیلا مەعرووفیان”، خوێندکار و ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری سەقز، به‌دوای بانگهێشت كردنی بۆ دادسه‌رای گشتی زیندانی ئێڤین، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێشەممەی حەفتەی ڕابردوو، هێزە حکوومەتییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی “نازیلا مه‌عرووفیان” لە شاری تاران و دەستیان بەسەر کەرەستە و کەلوپەلە شه‌خسیه‌كانی ناوبراو وەکوو مۆبایل و له‌پتابه‌كه‌ی دا گرت. نازیلا، پێش ئەوەی دەستبەسەر بکرێت، وەک هەواڵنێری ناوەندی ڕاگەیاندنی “ڕوویداد ٢٤” چالاکی دەکرد و دوای بڵاوکردنەوەی وتووێژێک لەگەڵ باوکی ژینا ئەمینی، شەوی یەکشەممە، ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنیه‌كانه‌وه دەستبەسەر و دواتر بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. “نازیلا” له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به دوو ساڵ زیندان و بڕی ١٥ ملیۆن تمەن سزای ماڵی، هەروەها ٥ ساڵ دوورخرانەوە لە زێدی خۆی مه‌حكووم كراوه.
