ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی دوو ڕووداوی هاتووچۆ له مێحوه‌ركانی میاندووئاو- مهاباد و مهاباد- بۆكان، چوار هاووڵاتی له نێو ئاگردا سووتان و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆتومبێلێكی وانتی مه‌زدا له جاده‌ی نێوان مهاباد بۆ میاندووئاو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوولی گاز وه‌رگه‌ڕاوه و له نێو ئاگردا سووتاوه. به پێی زانیارییه‌كان له‌و ڕووداوه دا سێ سه‌رنشینی ئۆتومبێله‌كه گیانیان له ده‌ست داوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی مهاباد كراون. له ڕووداوی دووهه‌م دا كه له نێوان دوو ئۆتومبێلی جیپ و پژۆ له جاده‌ی نوێان مهاباد بۆ بۆكان ڕوویداوه، هاووڵاتیه‌ك گیانی له ده‌ست داوه و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
