ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، چوار چه‌كدار هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ڵانته‌ری ١٦ی زاهیدان و شه‌ڕ هاته ئاراوه و به‌هۆیه‌وه دوو هێزی ڕژیم كوژران و هێرشبه‌ره‌كانیش گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشه، هێزه‌كانی سپای پاسداران و ئیداره‌ی ئیتلاعات ته‌واوی شاره‌كه‌یان میلیتاریزه كردووه و به بێ هۆكار خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ئۆتومبێله‌كانی نێو شه‌قامیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله. به‌پێی دوایین زانیاری، به‌لانیكه‌م سێ هاووڵاتی مه‌ده‌نی بریندار بوون و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه.
