ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی ئوستانداری ئیلام دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان له به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كارمه‌ندانی ئوستانداری ئیلام له ساڵی ٩٠ی هه‌تاویه‌وه ژماره‌یه‌ك زه‌مینیان له فازی ٢ی شیركه‌تی ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی ئوستانداری ئیلام كڕیوه و پاش ١٢ ساڵ ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازی ڕێگه‌یان پێ نادات خانووی تێدا ساز بكه‌ن. شایانی باسه كه ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازی ئیلام پێشتر ڕه‌زامه‌ندی خۆی سه‌باره‌ت به فڕۆشتنی ئه‌و زه‌مینانه به ئوستانداری ده‌ربڕیبوو به‌ڵام ئێستا ئیدعا ده‌كات ئه‌و زه‌مینانه سه‌ر به‌و ئیداره‌یه و مۆڵه‌تی بۆ ده‌رناكات.
