ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، له دوو ڕووداوی هاتووچۆ له مێحوه‌ره‌كانی بۆكان و كه‌بوده‌رئاهه‌نگ ٧ ئه‌ندامی خێزانیك گیانیان له‌ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆتومبێلێك به ٧ سه‌رنشینه‌وه له مێحوه‌ری هه‌مه‌دان بۆ كه‌بوده‌رئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك دا پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه حه‌وت ئه‌ندامی خێزانیك گیانیان له ده‌ست داوه. له هه‌واڵێكی دیكه دا دوو ئۆتۆمبێلی پژۆ و په‌یكان له نزیك گوندی حه‌سار له سه‌ر جاده‌ی تورجانی سه‌ر به شاری بۆكان پێكیاندادا و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س بریندار بوون.
