زیاتر لە سێ حەفتە بەسەر كاتی دەستبەسەرکردنی “ئەیووب جەوانپوور”، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەقز تێپەڕ دەبێت و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.
ئەیووب جەوانپوور ڕۆژی شەممە، ٢٠ی جۆزەردانی ئه‌مساڵ لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. ناوبراو لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” دا بریندار و ماوەیەکیش لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم به‌ند كرا. شایانی باسه كه به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی “ئه‌یووب” تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه و ناوبراو له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری بێبه‌ش كراوه.
