له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێكی به‌لووچ به ناوی “حه‌سه‌ن ڕه‌خشانی” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له شاری مه‌شهه‌د كوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئۆتومبێلی “حه‌سه‌ن ڕه‌خشانی” له‌لایه‌ن هێزه ئیتزامییهكانی شاری مه‌شهه‌ده‌وه به بێ هۆكار دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و سه‌ری فیشه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتووه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ته‌قه‌ی بێ زابیتهی هێزه‌كانی ڕژیم ساڵانه ده‌بێته هۆی گیان له‌ده‌ست دانی سه‌دان شارۆمه‌ندی به‌لووچ و تا به ئه‌مڕۆ یه‌ك تاوانباریش له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه محاكمه نه‌كراوه.