به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “سارینا ساعدی” له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بنه‌ماڵه‌ی “سارینا ساعدی” و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازدیخوازی سنه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه. له‌و مه‌راسمه‌دا “هاشم ساعدی” باوكی “سارینا” سروودی “ئه‌ی وه‌ته‌ن”ی پێشكه‌ش به ته‌واوی قوربانیانی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی كرد.
