ڕۆژی هەینی، ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، “زیلان ئەیواز”، تەمەن 15 ساڵ و خەڵکی گوندی “زیوە”ی سەر بە شاری پیرانشار، به پاساوی “شه‌ره‌ف” له‌لایه‌ن باوكییه‌وه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كلان، “عه‌بدۆلسەلام ئەیواز” باوکی “زیلان”، به بیانووی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی سۆزداری له نێوان كچه‌كه‌ی و كۆڕێك دا، زیلانی هه‌ڵواسیوه و دواجار بە دەمانچەی کەمەری ناوبراوی کوشتووە. جێگای ئاماژه‌یه كه “عه‌بدۆلسه‌ڵام ئه‌یواز” پاش ئه‌و جه‌نایه‌ته خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس كردووه.
