به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٦ مانگی پووشپه‌ڕ، دایه “سه‌عدیه زه‌ندی” دایكی هاوڕێی گیانبه‌ختكردوو “یه‌دۆڵڵا زه‌عیفی” له ئه‌ندامانی ناسراوی ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سنه ماڵئاوایی له ژیان كرد.
هاوڕێ “یه‌دۆڵڵا زه‌عیفی” پێشمه‌رگه‌ی بوێر و خۆنه‌ویستی كۆمه‌ڵه له شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه له‌گه‌ڵ هێزه جه‌نایه‌تكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌خت كرد. دایه “سه‌عدیه زه‌ندی” دایكی ئه‌و هه‌میشه زیندووه مردنی له ناكاوی ڕۆڵهگهی ته‌حه‌مول كرد به‌ڵام هیچ كات سه‌ری ته‌عزیمی بۆ جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی دانه‌نواند و وه‌كوو هه‌زارانی دایكی دادخواز له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فاشیزمی مه‌زهه‌بی دا، وه‌كوو هێمای به‌رخۆدان له دڵی خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه و بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان مایه‌وه. له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه، سه‌رخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خزم و كه‌س و كاری دایه سه‌عدیه و ته‌واوی خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی كوردستان ده‌كه‌ین. یادی ئازیزی به‌رز و به‌ڕێز بێت.
