کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

سه‌باره‌ت به‌ تیرۆركردنی دوو ئه‌ندامی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران

Komele komonist iran komala

ڕاگه‌یاندنی ده‌بیرخانه‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌

به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی ته‌شكیلاتی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران، كاتژمێر ١٢ و ٤٠ ده‌قێقه‌ی نیوه‌شه‌وی ١٥ له‌سه‌ر ١٦ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، له‌ ده‌ورووبه‌ری “هه‌ڵشۆ”ی سه‌ر به‌ شاری قه‌ڵادزێ له‌ باشووری كوردستان، به‌كرێگیراوێكی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ پیلانێكی له‌پێش دا دارێژڕاو ته‌قه‌ له‌ دوو ئه‌ندامی حیزب ده‌كات و به‌ داخه‌وه‌ له‌ ئاكام دا ئه‌م دوو پێشمه‌رگه‌یه‌ به‌ ناوه‌كانی “عادڵ موهاجیر” ناسراو به‌ سه‌باز و “لوقمان حاجی” گیان به‌خت ئه‌كه‌ن. دیاره‌ ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ست و جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی زۆر له‌ مێژه‌ به‌ ناردنی تیمه تیرۆریسته‌كانی بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان، تێكۆشه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی كردۆته‌ ئامانج و له‌ هیچ جه‌نایه‌تێك له‌م په‌یوه‌ندییه‌ دا ده‌ست ناپارێزێت.

ئێمه‌ وێڕای مه‌حكووم كردنی ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌ی كۆماری ئیسلامی، داوا له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، هه‌ڵوێست بگرن و ده‌ستدرێژی و ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ له‌ هه‌رێم و نائه‌من كردنی كه‌ش و هه‌وای هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ سنووردار بكه‌ن. هه‌روه‌ها پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌س و كاری ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه‌ و هاوڕێیانی له‌ حیزبی دیمۆكراتی كوردستان ده‌كه‌ین.

ده‌بیرخانه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌

ڕێكخراوی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

١٦ پووشپه‌ڕی ١٤٠٢