سه‌ر له به‌یانی هه‌ینی ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوو پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان به ناوه‌كانی “لوقمان گه‌رگوڵی” و “عادڵ موهاجر” له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه له شاری قه‌ڵادزێ تیرۆر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كاتژمێر یه‌كی به‌یانی هه‌ینی له گوندی گه‌شتیاری “هه‌ڵشۆ”ی سه‌ر به شاری قه‌ڵادزێ، دوو ئه‌ندامی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان به ناوه‌كانی “”لوقمان ئاجی” ناسراو به “لوقمان گهرگۆڵی” و “عادڵ قادری” ناسراو به “سه‌باز موهاجر” هه‌ر دوو خه‌ڵكی پیرانشار له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوێكی ڕژیمه‌وه به ناوی “ڕه‌سووڵ ئازه‌ره‌خش” خه‌ڵكی نه‌غه‌ده تیرۆر كراون و له‌و ڕووداوه دا كادرێكی سیاسیش به ناوی “سه‌عدی مورادپور” به‌سه‌ختی بریندار كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه “ڕه‌سووڵ ئازه‌ره‌خش” پێشتر ئه‌ندامی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران بووه و شه‌ش ساڵ له‌وه پێش له‌و حیزبه جیابوونه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئێران. ناوبراو به بیانووی كار كردن هاتۆته هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو گیانبه‌ختكردووه پێكه‌وه سه‌ردانی ناوچه‌ی گه‌شتیاری “هه‌ڵشۆ” له شای قه‌ڵادزه‌یان كردووه و “ڕه‌سووڵ” پاش ڕووداوه‌كه خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئێران كردووه. ئێمه وێڕای مه‌حكووم كردنی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیه‌ی كۆماری ئیسلامی، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری ئه‌و دوو گیانبه‌ختكردووه و ته‌واوی هاوڕێیانیان له حیزبی دیمۆكراتی كوردستان ده‌كه‌ین
