“شاهۆ به‌رهه‌م” لاوی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵی خه‌ڵكی شاری شنۆ كه ماوه‌ی ٩ مانگه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “شاهۆ به‌رهه‌م” ڕۆژی ١٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ ڕاگوێزرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه، هه‌روه‌ها هێشتا جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی ئه‌و لاوه به‌ڕێوه نه‌چووه و له‌گه‌ڵ دانانی بارمته بۆ ئازادكردنی دژایه‌تی ده‌كرێت.
