ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی پووشپه‌ڕ، هاووڵاتیه‌كی به‌لووچی خه‌ڵكی گوندی “بوگ”ی سه‌ر به شاری قه‌سرقه‌ند به ناوی “زه‌ریف ڕه‌ئیسی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران له گوندی “كومب”ی چابه‌هار كوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو هێزه‌كانی سپای پاسداران و پاسگای قه‌سرقه‌ند هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی “زه‌ریف ڕه‌ئیسی” و ژنه دووگیانه‌كه‌یان دایه به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه و كۆرپه‌ڵه‌كه‌ی له‌بار چوو. ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه هێزه ئینتزامیه‌كانی پاسگای قه‌سرقه‌ند بۆ جارێكی دیكه هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی ئه‌و هاووڵاتیه و سه‌رئه‌نجام ڕۆژی ڕابردوو له گوندی “كومب”ی سه‌ر به شاری چابه‌هار به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران تیرۆر كرا.