به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سزای ١٠ ساڵ زیندان و شه‌ش ساڵ دوورخستنه‌وه‌ی یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژینا” به ناوی “سه‌هه‌ند نورمحه‌ممه‌دزاده” له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی پارێزه‌ی “سه‌هه‌ند نورمحه‌ممه‌دزاده”، ئه‌و شته‌ی كه مایه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه كه هه‌مان لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵات كه تۆمه‌تی موحاره‌به‌ی به پێی ماده‌ی ٦٧٨ی یاسای سزادانی ئیسلامی ڕه‌د كردبوو، ئه‌مجاره هه‌مان حوكمی پشتڕاست كردووه و ته‌نیا سزای ئێعدامی بۆ ١٠ ساڵ زیندان و دوورخستنه‌وه بۆ شارستانی كه‌هنووج له ئوستانی كرمان گۆڕیوه.