ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، لاوانی شۆڕشێگڕ له شاره‌كانی كرماشان، سنه و ورمێ بۆ پشتیوانی له “توماج ساڵحی” چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، گرووپی كچانی پرشنگی خۆر له شاری ورمێ و لاوانی ئازادیخوازی سنه به بڵاوكردنی تراكت و نووسینی دروشم، پشتیوانی خۆیان له تۆماج ساڵحی ڕاگه‌یاندووه. هه‌روه‌ها له شاری كرماشان كچان و كۆڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌ب دیواری شاره‌كه‌یان به دروشمی دژبه حكوومه‌ت نه‌خشاند و له شاری بێهبه‌هان لاوانی شۆڕشگێڕ بۆ پشتیوانی له تۆماج نه‌خشی گرافیتیان كێشا و دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، “نا بۆ حیجابی زۆره‌ملێ” و ” نا بۆ ئێعدام”یان له‌سه‌ر دیواره‌كانی شار دا نووسی.
