کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌ بانه

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌

به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارێكی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ئارمه‌رده‌ی بانه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارێكی دانیشتووی شارۆچكه‌ی ئارمه‌رده‌ی بانه به‌ ناوی “مێهدی نه‌سیری” له كاتی كاركردن له‌گه‌ڵ ماشنی بلوك زه‌نی تووشی به‌رق گرتوویی بووه‌ و گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ناوبراو خێزاندار و باوكی دوو منداڵ بووه‌.